zagros news agency

نەرویج، ئیرلەندا و ئیسپانای ئەمڕۆ وڵاتی فەلەستین بە فەرمی دەناسن

نەرویج، ئیرلەندا و ئیسپانیا ئەمڕۆ ٢٨ی مانگی مای بە فەرمی دان بە بوونی دەوڵەتی فەلەستین دادەنێن.
لەکاتێکدا لایەنگرانی فەلەستین به هۆی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دڵخۆشیی خۆیان ڕاگەیاندووە، ئێسڕائیل تۆڕەیی خۆی بەم ڕووداوە نیشان داوە و وێرای بردنەوەی باڵیۆزانی خۆی لەم سێ وڵاتە، ئەم وڵاتانەی بە پێدانی خەڵات بە تیرۆریزم تۆمەتبار کردووە.
سەرۆکوەزیرانی نەرویج، پێشترێ گوتبووی ئەگەر دەوڵەتی فەلەستین بە فەرمی نەناسرێت، خۆرهەڵاتی نێوەڕاست ئاشتی بە خۆیەوە نابینێت.
سیمۆن هەریس، سەرۆک‌وەزیرانی ئیرلەنداش ئەم ڕۆژەی بە ڕۆژێکی مێژوویی بۆ خەڵکی ئیرلەندا و فەلەستین نێو بردووە و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش پێشتر گوتبووی بوونی دوو وڵاتی ئیسرائیل و فەلەستین دەبێتە هۆی دەرچوونی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست لە قەیران.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسعود پزیشکیان گەیشتە بەغدا

یاسین

دوای ئاشکرا بوونی کۆمەڵێک دۆسیە یۆڤانتۆس دەکەوێتە کێشەی نوێ

یاسین

هەڕەشەیەکی نوێی ئەمریکا بۆ سەر عێراق له‌باره‌ى یاسای حەشدی شەعبییه‌وه‌

سەڵاح