ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكەی بۆ بەغدا، ڕایدەگەیەنێت: “دەبێت سەقامگیری و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت.”

كەمێك پێش ئێستا (پێنجشەممە 30/5/2024)، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەیشتە بەغدا، لەبارەی سەردانەكەشی بۆ بەغدا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)، دەڵێت: “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور.”

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: “دەبێت سەقامگیری و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت.”

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، گەیشتە بەغدا.

لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، بە تایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكانی سەرۆكی حكوومەتدا، برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێك دابەزی

سەڵاح

Appel لە نوێترین وەشانیدا تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین

تورکیا دوای 13 ساڵ تورکیا لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب بەشدار دەبێت

سەڵاح