ئاسایشی ههولێر روونكردنهوهیهكی راگهیاند، ئهمهش دهقی روونكرنهوهكهیه:
سەبارەت بە هەبونی (تەنێکی نامۆ )کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی (کەڕزۆر) سەر بە ناحیەی قوشتەپە لە ناو زەوی و زاری جوتیارێک لە کاتی دروێنەکردنی گەنمەکەی دۆزرایەوە، دەستبەجێ تیمی (پوچەڵ کردنەوەی بۆمب )ی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان گەیشتنە شوێنی ئاماژە پێکراو ، هەلسان بە هەڵگرتنەوەی ئەو تەنە نامۆیە و لابردنی مەترسی لەو شوێنە و پاشانیش پشکنین و شیکاری کردنی ، دەرکەوت ئامێرێکی یاری کردنی ترسناکی منداڵانە کە لە بۆنەی یادکردنەوەی (هاڵۆوین) بەکار دەهێنرێت و چەند گڵۆپێکی بچوکی جوانکاری تێدایە بۆ ماوەیەکی زۆرە لەو شوێنە دانراوە و هیچ ماددەیەکی تەقینەوەی لەگەڵ نەبەستراوە،هەروەها ناشبێتە هۆکاری هیچ جۆرە ئاگر کەوتنەوەیەک .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر