ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگی لە پۆستەکەی دوور خسته‌وه‌

 

محەمەد سیدق ئاکیش، سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ لەلایەن وەزارەتی نێوخۆی تورکیاوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی دانرا.

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی سەبارەت بە دوورخستنەوەی محەمەد سدیق ئاکیش سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ لە پارتی دەم، بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە؛ محەمەد سیدق ئاکیش بە تۆمەتی بەڕێوەبردن و ئەندامێتی و داواکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی لە ناوەندی سزا قورسەکانی شاری جۆلەمێرگ دادگایی دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ جارى سێیەم سکاڵامان دژى حکومەتى عێراق تۆمار کرد

دڵشاد

فه‌رمانبه‌رێك زیانی ملیارێك دینار لە حكوومەتی عێراق دەدات

سەڵاح

وەزیری نێوخۆی تورکیا: ٤ ئەندامی پەکەکە لە شرناخ و ماردین کوژران

یاسین