ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سعودیە حاجیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

 

ڕۆژی سێشەممە سعودیە ڕایگەیاند، ئه‌مساڵ پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌ بە جۆرێک ده‌گاته‌ 44 پلەی سیلیزی.

سەرۆکی ناوەندی کەشناسی نیشتیمانی سعودیە ئەیمەن غولام بە ڕۆژنامەنووسانی وت ” پلەی گەرمای پێشبینی کراو بۆ حەجی ئەمساڵ زیاتر دەبێت و لە مەککە و مەدینە یەک بۆ دوو پلە گەرمتر دەبێت لە کاتی ئاسایی.”

وتی پێشبینی دەکرێت لە سەدا 25 شێ هەبێت و ڕێژەی باران بارین سفرە و پلەی گەرما دەگاتە 44 پلەی سیلیزی.”

حەج لە 14 ی مانگی شەشدا دەستپێدەکات و یەکێکە لە پێنج پایەکانی ئایینی ئیسلام و دەبێت لانیکەم یەک جاریش بێت لەلایەن هەموو موسوڵمانێکەوە جێبەجێ بکرێت، ئەوانەی کە لە توانایاندا هەیە جێبەجێی بکەن.

بەپێی داتا فەڕمییەکان، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 1.8 ملیۆن موسوڵمان چوون بۆ حەج. بەپێی بەرپرسانی سعودیە، ساڵی ڕابردوو پلەی گەرما کاریکردووەتە سەر زیاتر لە 2000 کەس، ئەوەش دوای ئەوەی پلەکانی گەرما گەیشتنە 48 پلەی سیلیزی.

بەپێی داتاکانی چەند وڵاتێکی جیاواز، لانیکەم 240 کەس کە زۆربەیان خەڵکی ئیندۆنیسیا بوون لە ماوەی حەجدا گیانییان لە دەستداوە، بەڵام ئاماژەیان بە هۆکاری مردنەکان نەداوە.

سعودیە هیچ ئامارێکی لەسەر گیان لە دەستدانەکان بڵاونەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی کاراکردنی یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەدات

یاسین

جامی کاراباو.. مانچستەر یونایتد بە ئەنجامێکی مەزن و چاوەڕواننەکراو بردیەوە

یاسین