ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌

 

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/6/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافى هه‌مووان كرده‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ کلیلی سه‌قامگیریی عێراق، لێکگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدایه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی بنه‌ڕه‌تیی کێشه‌کان و جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور.

هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان له‌ كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا. به‌ڕێز باڵیۆزی به‌ریتانیاش ستایشی هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌رنه‌ڤالێ ” هه‌ڤدیتنا دهوك داهێنان بو ئاشتیێ” هاته‌ گێران

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین

هەزار واژوو بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دەستڕاگەیشتن بەزانیاری کۆکراوەتەوە

یاسین