فیرووز قاسمزادە، گوتەبێژی پیشەسازیی ئاوی ئێران ڕایگەیاند سەرەڕای ئەوەی بیست بەنداو لە ئێران سەرڕێژیان کردووە بەڵام لە شەش پارێزگا و یەک لەوانیش پارێزگای تاران قەیرانی بێ ئاوی هەر بەردەوامە.
بە گوتەی قاسمزادە، ئەگەرچی لە بەشێک لە پارێزگاکانی ئێران ئەمساڵ ڕێژەیەکی باش باران باریوە، بەڵام لە پارێزگای تاران و چەند پارێزگایەکی دیکە، ڕێژەی باران بارین کەمتر لە ساڵانی پێشوو بووە و ئەمەش وای کردووە قەیرانی بێ ئاوی لەم پارێزگایانە هەر بەردەوام بێت.