zagros news agency

خۆپیشاندان لە عێراق سەر هەڵدەدەنەوە

 

چاودێرانی سیاسی رایدەگەیەنن ”نەبوونی ئاو، كارەبا، قەیرانی سەختی ئابووری، هەژاری، کۆمەڵایەتی و ژینگەیی، بەڵێنی ناڕاستی گۆڕانگاری هۆكارن بۆ دەستپێكردنەوەی خۆپێشاندان لە عێراق.“

جگە لەو هۆكارە خزمەتگوزارییانە، ئێستا دانیشتوانی پارێزگاکانی باشووری عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی سەختی ئابووری، هەژاری، کۆمەڵایەتی و ژینگەیی بوونەتەوە، ئەمەش پاڵنەرێكی بەهێزە بۆ دەستپێكردنەوەی ناڕەزایەتییەكان و سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەكان لە دژی دەسەڵاتدارانی عەرەبە شیعەكان، كە لەدوای ٢٠٠٣ەوە جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵاتیان لە عێراق بەدەستەوەیە و لەگەڵ ئەوەشدا نەیانتوانیوە ئیدارەیەكی باش، تەنانەت بۆ ناوچە شیعەنشینەكانی نیشتەجێی خۆشیان لە عێراق بكەن.

عەدنان ئەلتەمیمی، شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی بۆ رۆژنامەی (ئەلعەرەب) رایگەیاندووە، موسەننا وەکوو باقی پارێزگاکانی باشوور، بەدەست ڕێژەیەکی بەرزی هەژاری و بێکاری زۆر، هاوکات لەگەڵ دۆخێکی خراپی خزمەتگوزاری دەناڵێنێت، لەگەڵ ئەوەش، ململانێیەكی توندی سیاسی تیادا هەیە.“

ئەو چاودێرە ئاماژەی بەوەش کردووە، چەند هۆکارێک هەن، کە ئەگەری تەقینەوەی دۆخەکە لە باشووری عێراق و پارێزگا شیعەنشینەكان زیاتر دەكات ، گرنگترینیان “ناڕەزایی جەماوەری لە بەڵێنەکانی گۆڕانکاری لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا

یاسین

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران

سەڵاح