zagros news agency

قەتەر ٨٧ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەداتە سووریا

وەزارەتی دارایی سووریا ڕایگەیاند، وڵاتی قەتەر بڕی ٨٧ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاریی دارایی پێشکەش بە سووریا دەکات.
محەمەد یوسر بورنیە، وەزیری دارایی سووریا، ئەمڕۆ، پێنجشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ” قەتەر بڕی ٨٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکایی وەک پشتیوانی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران پێشکەش بە سووریا دەکات.”
بە گوتەی بورنیە، ئەم هاوکارییە بەسەر سێ مانگدا دابەش دەکرێت و مووچەی کارمەندان و فەرمانبەرانی کەرتەکانی تەندروستی، پەروەردە، کاروباری کۆمەڵایەتی و هەروەها خانەنشینە مەدەنییەکان (ناسەربازییەکان) دەگرێتەوە.
وەزیری دارایی سووریا ئاماژەی بەمەشکرد، “دەستپێشخەرییەکەی قەتەر هەنگاوێکی ئەرێنییە و هیوادارین هەنگاوی زیاتریش بگیرێتەبەر بۆ دەرکردنی ڕێنمایی گونجاوتر، بەمەبەستی سووککردنی بارگرانیی سزا ئابوورییەکانی سەر سووریا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە %80ی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە

یاسین

ئەلۆنسۆ: دوای بردنەوەکەی لە ریال سۆسیدال پەیامێکی نارد

یاسین

بەشێک لە لوبنانییەکانی عێراق بەهۆی دۆخی سووریا ناگەڕێنەوە

سەڵاح