zagros news agency

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بە کرواتیا هێنا

لە یاریێکی تری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و کرواتیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە کرواتیا بباتەوە.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا هەڵبژاردەی ماتادۆر باشتر دەرکەوت و لەو گێمەدا گۆرزی خۆیان وەشاند و توانیان سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 29، 32 و خولەکی دووی زیادکراودا لە ڕێگەی یاریزانان ئەلڤارۆ مۆراتا و فابیان رۆیز و دانی کارڤاخالەوە تۆماربکەن.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، لە کۆتاییەکانی یارییەکە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ کرواتیا هەژمارکرد، بەڵام بڕۆنۆ پیتکۆڤیچ سەرکەوتوونەبوو و لێدانەکەی لەدەستدا، دوای ئەوەش یارییەکە هەر وەک خۆی مایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەربژێرەکێ پارتی ل نەینەوا: خزمەتکرنا خەلکی و پاراستنا مافێن وان ئارمانجا من یا سەرەکیە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

یاسین

نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان

یاسین