zagros news agency

ئەمساڵ یازده‌ حاجیی ئێرانی گیانیان لەدەست داوە

 

بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ڕایگەیاند، ١١ حاجیی ئەم وڵاتە لە ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵدا لە سعوودیە گیانیان لە دەست‌داوە.

پیرحوسێن کولیوەند گوتیشی، ٢٦ حاجی دیکەی ئێرانی لە نەخۆشخانەکانی عەرەبستان لەژێر چاودێریی پزشکیی دان.

بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئاماژەی بە هۆکاری مردنی ئەم ژمارە حاجییەی وڵاتەکەی نەکردووە، بەڵام گوتی تیمی پزیشکیی سەر بە کۆمەڵەکەیان کە بۆ سعوودیە نێردراون و خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەش بە ١١ هەزار حاجی وڵاتەکەیان دەکەن.

کولیوەند گوتیشی، بەگشتی دۆخی تەندروستیی حاجیانی وڵاتەکەی لە سعوودیە باشە و جێیگەی ڕەزامەندییە.ش

هەواڵی پەیوەندیدار

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک وەک نوێنەری سەرۆک بارزانی لە چەمچەماڵ دیاریکرا

یاسین

شارەوانی کەرکووک ئاگری گرت

سەڵاح

زیره‌ك زێباری: زۆر گرنگه‌ ده‌رفه‌ت نه‌درێت له‌بۆشایی پارتی له‌به‌غدا هێزی سیاسی دیكه‌ یاری به‌ چاره‌نووسی كوردستانه‌وه‌ بكه‌ن

گوران