zagros news agency

ژماریه‌ك نەخۆشی نەخۆشخانەیەکی ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە مردن

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی قائمی شاری ڕەشت لە پارێزگای گێڵانی ئێران ٩ نەخۆش مردن.

دکتۆر محەمەدتەقی ئاشووبی، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی گێڵان بە میدیاکانی ئێرانی گوت، لە ١٤٢ نەخۆشی نێو نەخۆشخانەکە ٩ نەخۆش کە لە بەشی چاوەدێری چڕ خەوێندرابوون و دۆخی تەندروستییان ناجێگیر بوو، گیانیان سپاردووە و ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکانیش هەیە.

شەهرام مۆئمینی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی شاری ڕەشتیش دەڵێت، ئاگرەکە کاتژمێر ١:١٥ی بەرەبەیانی ڕووی داوە و دوای سێ کاتژمێر کۆنترۆڵ کراوە.

مۆئمینی دەشڵێت، ئاگرەکە لە ژێرزەمینی نەخۆشخانەکەوە پەرەی سەندووە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەستی پێ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی خوێندنی باڵا چوار خاڵی بۆ پێداچوونەوە بە خوێندنی باڵای كوردستان دەركرد

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

یاریزانێکی لێڤانتی باسی کێشەی نێوان خۆی و ڤینیسیۆس دەکات لەناو یاریگا و پەیامێکیشی ئاڕاستە دەکات

یاسین