zagros news agency

دەیان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا پێش‌گرتن به هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین دەکەن

زیاتر لە 40 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا لە حکوومەتی جۆ بایدن دەکەن ڕێگا لە هەناردەی نەوتی ئیران بۆ چین بگرێت.
41 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەر بە هەر دوو حزبی دێموکرات و کۆماریخوازن، لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوە و وەزیری خەزێنەی ئەم وڵاته داوایان لە حکوومەتی جۆ بایدن کردووە، بەخێرایی ئەو یاسایانە جێبەجێ بکات ئامانجیان ڕێ‌گرتن به هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ چینە.
لەم نامەیەدا ئاماژە بە یاسای کەشتیە‌وانی و یاسای گەمارۆی بازرگانیی وزە لە نێوان ئیران و چین و چەند یاسایەکی دیکە کراوە کە مانگی ڕابردوو لە کۆنگرێسی ئەمریکا پەسند کراون و داوا کراوە ئەم یاسایانە بە خێرایی جێبەجێ بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویستە یاسای تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی دەربکرێت

یاسین

مه‌سرور بارزانی: ئەم مزگەوتە دەبێتە گەورەترین لەسەر ئاستی جیهان، بە بیرۆكەیەكی كوردی و بە دەستوبازووی ئەندازیاری كوردەوە دروست كراوە

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

یاسین