
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی کۆچکردوو شێخ حوسێن شێخ مستەفا، برای شێخ جەعفەر شێخ مستەفای جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی پێ گەیاند.
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسی بەشداری و هاوخەميی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

