ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی یۆرۆ.. یاری لوتکە لە بەرژەوەندیی ئیسپانیا دژی ئیتاڵیا کۆتاییهات

لە دوایین یاری ئەمشەوی جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا ڤێڵتینس ئارینا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکە لە ئیتاڵیا بباتەوە.

 

هەر لە گێمی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا باشتر بینرا و کۆنتڕۆڵی یاریگای کرد و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی بەرامبەر، بەڵام ئەو گێمە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە دووەم گێمدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەردەوامبوو لە ئاستە بەرزەکەیان و لە ئەنجامی فشارەکانیان، یاریزان کالافیوری بەهەڵە لە خۆیان گۆڵێکی بۆ ئیسپانیەکان تۆمارکرد،

هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام یارییەکە هەر بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە خاوەنی شەش خاڵ و گەیشتە قۆناغی داهاتوو، ئیتاڵیاش دووەمی گرۆپەکەیەتی بە سێ خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

یاسین

پەرلەمانتارێک مەترسییەک لەسەر ڕێککەوتنی فڕۆکەوانی نێوان عێراق و سووریا ئاشکرا دەکات

یاسین

١٩ کەس به هۆی تەقینەوەی مین لە بیابانی ڕەقە گیانیان لە دەست دا

سەڵاح