ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئامەد و مێردین ئاشكرا ده‌كرێت

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئامەد راپۆرتی خۆی لەبارەی ئاگركه‌وتنەوه‌کەی هه‌ردوو پارێزگه‌ی ئامەد و مێردین له‌ كوردستانی توركیا بڵاوکردەوە و ئاشكرای ده‌كات، شۆرتی کارەبا هۆکاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌یه‌.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئامەد له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان و بە پشتبەستن بە گوتەی شایەتحاڵەکان و دانیشتوانی گوندە زیانلێکەوتووەکان، سەرچاوەی ئاگرەکە کارەبا بووە، به‌ دیاریكراویش مه‌به‌ست ئەو کێبڵ و ستوونانەی کارەبان کە لە ناوچەکەدا هه‌ن.

دوپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، كۆتا راپۆرتی خۆی له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

رۆژی 21ی حوزه‌یران ئاگر له‌ گونده‌كانی دیاربه‌كر و مێردین كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پازده‌ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و هه‌زاران دۆنم زه‌وی كه‌ به‌شێكی زۆری به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی جووتیاران بوو سووتا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ب هه‌لكه‌فتا روژا جیهانی یا ژینگه‌هێ سمپوسیومه‌كێ زانستی و ئه‌كادیمی هاته‌ ئه‌نجامدان

سەڵاح

حزبوڵڵای لوبنان: دوو شوێنی سەربازی ئیسرائیلمان بۆردومانکرد

سەڵاح

سبەی لەلالیگا جەنگی تۆپی پێ هەیە

یاسین