zagros news agency

به‌ بڕیاری سەرۆكی حكوومەت لێخۆشبوونی 20% بۆ قه‌رزی بچووك ده‌ركرا

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە واژووی لەسەر بڕیارێكی دیكە بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان كرد.

بڕیارەكەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تایبەتە بە سوودمەندانی قەرزی بچووك، بەپێی بڕیارەكە لێخۆشبوونی 20% بۆ هەموو ئەو كەسانە دەكرێت كە پێشتر لە قەرزی بچووك سوودمەندبوون.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەبارەی بڕیارەكە رایگەیاند: بڕیاری لێخۆشبوونی سوودمەندانی قەرزی بچووك لە ڕێژەی (20%) لە كۆی گشتی قەرزی نەگەڕاوە دەكرێت.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر بڕیاری لەسەر چەندان لێخۆشبوونی دیكە دەركردبوو، لەوانە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی ئاو و كارەبا و سزای هاتوچۆ و چەندانی دیكە.

وێنە: بڕیارەكەی لێخۆشبوونی 20%ی سوودمەندانی قەرزی بچووك لەلایەن سەرۆكی حكوومەت:-

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دیوانییە قوتابییەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

سەڵاح

داواکاری گشتیی ئێران: بڵاوکردنەوەی دەنگۆ دەربارەی کوژران ئیسماعیل هه‌نیە سزای لەسەرە

یاسین

حبیب گوللی: بەرنامێ مە ئێکرتنا مالا کوردییە بەریا چونامە بۆ بەغدا

سەڵاح