zagros news agency

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

“Poor Things” فیلمێکی ئەمریکییە و نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا بەردەوامە و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2023 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 119 ملیۆن و 256 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 34 ملیۆن و 553 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 84 ملیۆن و 710 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و 21 خولەکە و پێشتر خەڵاتی شێڕی زێڕینی لە فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی ڤینس بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی هونەری شێوەکاری کرد

ART

درامای چینی “گەڕان بەدوای یەشم” سەرکەوتنێکی جیهانی گەورە بەدەست دەهێنێت

ART

پاریس جاکسن نهێنییەکانی منداڵیی لەگەڵ باوکی ئاشکرا دەکات

ART