zagros news agency

نرخی دراوی ئێرانی لەبەرانبەر دۆلاردا دابەزی

کەناڵ و ماڵپەڕەکانی ڕاگەیاندنی نرخی دراو لە ئێران بڵاویان کردەوە نرخی دۆلار لە بەرانبەر پارەی نیشتمانیی ئەم وڵاتەدا گران بووە و جارێکی دیکە سنووری ٦١ هەزار تمەنی تێ پەڕاندووە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار لە وەرزی هاویندا، هەروەها نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دوو هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی نرخی دۆلارن.

ڕەوتی هەڵکشانی نرخی دراوی بیانی لە چوار ڕۆژ بەر لە هەڵبژاردنی ئێرانەوە دەستی پێ کردووە و ماڵپەڕی تیجارەت‌نیوز ئاماژەی بەوە داوە، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار گرنگترین سیگناڵە بۆ ڕاکێشانی سرنجی چالاکانی بازاڕی دراو.

بەرزۆ حەقشناس، پسپۆڕی ئابووری، بە ماڵپەڕەکەی گوتووە، نرخی دۆلار کاتێک دادەبەزێت کە کاندیدی خاوەن گوتاری پێوەندی لەگەڵ ڕۆژاوا هەڵبژێردرێت، ئەگەر بەپێچەوانەش ڕوو بدات، هەڵکشانی نرخی دۆلار بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی مسر لە هەولێر دەکات

یاسین

فوئاد حوسێن: پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو شەڕ مەترسییەکی گەورەیە و بازنەی ململانێکان فراوانتر دەکات

سەڵاح

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی كتێبخانه‌ و دەستنووسەکانی مامۆستای كۆچكردوو عه‌زیز گه‌ردی

یاسین