zagros news agency

ئەمریکا: سووریا ئاسانکاری بۆ یارمەتییە مرۆییەکان بکات

 

نوێنەری ئەمریکا داوای لە حکومەتی سووریا کرد ئاسانکاری بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بکات.

لیندا تۆماس، نوێنەری ئەمەریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە حکومەتی سەوریا کرد کە ڕێگە بە هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیشتن بە کەمپی ڕوکبان لەسەر سنووری نێوان سوریا و ئوردن بدات.

توماس گوتی، کەمی خۆراک و پێداویستی پزیشکی مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران هاووڵاتی مەدەنی دروست دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی قەیرانی خۆراک دەبن.

سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی سووریاش گوتی، حکومەتی سووریا ئاستەنگ دروست دەکات و هەر پێشکەوتنێک بەرەو چارەسەری سیاسی دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران و بریکارەکانی لە سووریا لە هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل و بە قاچاخ چەک بۆ سووریا بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

یاسین

ئەلنەعمان: ئەو لیژنەیەی بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی پێکهێنراوە، دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ کۆنتڕۆڵی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

یاسین