zagros news agency

ئەمریکا پێشوازی لە دیارکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كات

 

ئەمریکا پێشوازی لە دیارکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و ده‌شڵێت: چاوەڕێ دەکەین هەڵبژاردنەکە بە شیوەیەکی ئازاد و شەفاف بەڕێوە بچێت.

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانییدا له‌باره‌ی دیاریكردنی رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمە پێشوازی لە راگەیاندنی 20ـی ئۆکتۆبەر وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتی “هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئامرازێکی گرنگی پرۆسەی دیموکراسییە و ئێمە چاوەڕێ ئەوە دەکەین بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دڵنیابن لەوەی هەڵبژاردنەکان ئازاد و شەفافانە دەبن بە بێ هیچ دواخستنێکی دیکە.”

هه‌روه‌ها ماتیۆ میلله‌ر گوتیشی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گەیاندنی لایەنە سیاسییەکان بە رێککەوتنێک لەبارەی هەڵبژاردن، بەرز دەنرخێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

كاری نۆژەنكردنەوەی 105 دووكانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر كۆتایی هات

سەڵاح

نووری مالیکی: کێشەی هەولێر و بەغدا بە ڕێککەوتنی کاتی چارەسەر ناکرێت

سەڵاح

نزیکەی 100 هەزار کەس لە لوبنان ئاوارەبوون

یاسین