zagros news agency

سەرۆکی وڵاتێك داوایه‌ك لە سوپای وڵاتەکەی ده‌كات

دوای ئەوەی لە بۆلیڤیا سەربازان بە زۆر خۆیان کرد بە بینای حکوومەتدا، سەرۆکی وڵاتەکە، لویس ئارسی داوای لە گه‌لی وڵاته‌كه‌ی کرد دژی ڕاپەڕینی سەربازى بەرگری لە دیموکراسیی بکات.

لە گوتارێکیدا بۆ نەتەوەکەی، ئارسی داوای لە خەڵکەکە کرد ئارام بن و ڕایگەیاند: “سەرۆک و وەزیرانی بۆلیڤیا لەسەر کارن و، داوا لە گەل دەکەم بەهانای دیموکراسییەوە بێت. پێویستە دەستبەجێ سەربازان بکشێنەوە و بگەڕێنەوە بۆ سەر ئەرکەکانیان. داوایان لێدەکەم ڕێز لە دیموکراسی و دەستوور بگرن“.

ئارسی سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە پشتیوانی لە حکوومەتەکەی دەکەن و، ڕایگەیاند: “سڵاو ئاڕاستەی سەرۆکی ئەو وڵاتە برایانە دەکەین کە پشتیوانیمان لێدەکەن و سوپاسیان دەکەین. سوپاسی ئەو سەرۆک شارەوانی و پارێزگار و بەڕێوەبەرانی پۆلیس دەکەین کە بەهانای دیموکراسییەوە هاتن. سڵاو لە گەلەکەمان دەکەین کە بەهانای دیموکراسییەوە هاتن“.

لەو دیمەنانەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراونەتەوە، ئەوە بەدیدەکرێت کە زرێپۆشە سەربازییەکان هەوڵدەدەن بە زۆر بچنە ناو کۆشکی حکوومەت لە لا پاز-ی پایتەخت.

ئەو هاووڵاتیانەشی کاردانەوەیان نیشانداوە بەرامبەر سەربازەکان بە غازی فرمێسکڕێژ و ئاوی قەتیسکراو ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری دیکە لە ڕێگەی “هەژماری من” مووچەکەیان وەردەگرن

یاسین

ئەلیک باڵدوین لەنێوان قەیرانی دەروونی و جەنگی دادگادا

ART

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

سەڵاح