ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دووهەمین بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە کێبڕکێکان کشایەوە

دووهەمین بەربژێری بناژۆخوازی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە بەرژەوەندیی بناژۆ خوازان لە کێبڕکێکان کشایەوە.

عەلێڕەزا زاکانی” کە لە ماوەی دیبەتی بەربژێران لە تەلەڤزیۆنی ئێرانەوە چەندین جار لەلایەن تاکە کاندیدی ڕیفۆرمخواز “مەسعوود پزیشکیان”ەوە پێی گوترا تا کۆتایی بەردەوام نابێت، ڕایگەیاند: تا کۆتاییی کاتی یاساییی کێبڕکێ مامەوە، بەڵام درێژەدان بە ڕێگای شەهید ڕەئیسی گرنگترە و داوای لە “سەعید جەلیلی” و “محەمەدباقر قالیباف”یش کردووە پێک بێن و یەکیان بۆ سەرخستنی داوای هێزەکانی شۆڕش بکشێتەوە و ڕێگە نەدەن پزیشکیان ئەزموونی حکوومەتی “حەسەن ڕۆحانی” دووبارە بکاتەوە.

بناژۆخوازان لە شێوازی حکوومەتی “حەسەن ڕۆحانی” سەرۆک‌کۆماری پێشووتری ئێران ناڕازین.

شەوی ڕابردووش “ئەمیر حسێن قازیزادەی هاشمی” وەک بەربژێری بناژۆخوازان کشایەوە و داوای لە سێ بەربژێری دیکەی سەر بەم ڕەوتەش کرد لەپێناو یەکگرتووییی بناژۆخوازان دوو کەسیان بکشێنەوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە “سەعید جەلیلی” و “محەمەد باقر قالیباف” دوو بەربژێری بناژۆخوازان لە بەرانبەر “مەسعوود پزیشکیان” کاندیدی ڕیفۆرمخوازانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆک‌کۆماریی ئێران لە گۆڕەپانی کێبڕکێی هەڵبژاردن دان و ئەم هەڵبژاردنەش سبەی بەیانی رۆژی هەینی بەڕێوە دەچێت.

ئیبراهیم رەئیسی” سەرۆک‌کۆماری پێشووی، ئێران نزیکەی مانگێک لەمەوبەر وێڕای “حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان” وەزیری دەرەوە و چەند کەسی دیکە لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی باڵەفڕ لە نزیک شاری تەورێز گیانیان لەدەست دا و لە ئاکامدا دانانی سەرۆک‌کۆماریكی دیکە، هەڵبژاردنی ئەم خولەی سەرۆک‌کۆماری لەم وڵاتە نزیکەی ساڵێک بەر لە واده‌ی ئاسایی خۆی بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیساریای باڵای پەناباران: هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی یارمەتی پەنابەرانی سووریایی کردووە

سەڵاح

پێنج سەد کەس دادەمەزێندرێن

یاسین

سەرۆکی حکوومەت پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە  و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد

سەڵاح