zagros news agency

ئێران لە ٦ پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان سندووقی هەڵبژاردن دادەنێت

 

ئێران بە سبەی رۆژی هەیەنی ٢٨ ی حوێران  لە ٦ پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان ٢٣ سندووقی دەنگدان دادەنێت.

پێشتر عەلیڕەزا مەحموودی، بەرپرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند، ٣٤٤ سندووق بۆ وەرگرتنی دەنگی هاووڵاتییانی ئێرانی لە دەرەوەی ئێران لەبەرچاو گیراوە و زۆرترین سندووقیش بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی لە ئەمریکا دەبێت.

محەمەد ئیسلامی، گوتەبێژی نێوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێرانیش ڕایگەیاند، وڵاتی کەنەدا ڕازی نەبووە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.

هەروەها ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بۆ ئەوەی حاجیانی ئێرانی بتوانن لە سعوودیە دەنگ بدەن لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە گفتوگۆدان بەڵام تا ئێستا بە ئەنجام نەگەیشتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ كاسبكارانى دوكانه‌كانی بازاڕی سپی

سەڵاح

وەزیری تەندروستیی فەرەنسا، داوا دەکات نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی خۆیان بۆ پێشوازیکردن لە هەزاران سەربازی بریندار ئامادە بکەن

سەڵاح

سەرۆکی مەهەپە داوا لە دادگا دەکات دۆسیەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو یەکلایی بکاتەوە

سەڵاح