zagros news agency

جامی یۆرۆ.. سویسرا بە ئاسانی ئیتاڵیای کردە دەرەوە

لە یەکەم یاری قۆناغی 16ی جامی یۆرۆ، هەڵبژاردەی سویسرا بەرامبەر ئیتاڵیا یاریکرد.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی سویسرا توانی بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکست بە ئیتاڵیا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەڵبژاردەی سویسرا باشتر دەرکەوت و توانی کۆنتڕۆڵی تۆپ و یاریگا بگرێتە دەست، هەروەها چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی دۆناڕۆما تاکو یاریزان ڕیمۆ فرۆلێر توانی لە خولەکی 37 گۆڵی یەکەم تۆماربکات، ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە مایەوە.

 

هەر لە سەرەتای تایمی دووەم سویسرا گورزی خۆی وەشاند و لە خولەکی 46دا گۆڵی دووەمی لەڕێگەی یاریزان ڕۆبن ڤارگازەوە تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و هەوڵەکانیان بێ ئاکامبوون و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە سویسرا گەیشتە قۆناغی داهاتوو و چاوەڕێی براوەی یاری نێوان ئینگلتەڕاو سلۆڤاکیایە، ئیتاڵیاش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

دانیشتنی دادگای ئیداری لەسەر یاسایی بوونی ئیدارەی نوێی کەرکووک بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

پەروەردە و خوێندن لە عێراق بەرەو داڕمان دەچن

یاسین

خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید بردیەوە و زۆر نزیکە لە بوون بە پاڵەوان

یاسین