zagros news agency

ئەوانەی پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: ماوەی 10 ڕۆژی دیکە دەدرێت بەو کەسانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە بۆ ئەوەی سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن و جارێکی دیکە پەنجەمۆریان بخوێندرێتەوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا، ئەوانەی پێشتر پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە لە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه‌ تا 10ی ئەو مانگە بچن سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پەنجەمۆریان تاقی بکەنەوە و بخوێندرێتەوە بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان بێبەش نەبن.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی: جگە لەوەش لە چواری مانگی داھاتوو لە کۆمسیۆن دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ دەرچووان و قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ببنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان، تاوەکو 23ی مانگ بەردەوام دەبێت و خەڵکی ھەر سێ پارێزگای  ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دەگرێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند قوتابخانەیەک لە قەزای کۆیە نۆژەن دەکرێنەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەكات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت فەرمانی بە قەزاکردنی تەقتەقی واژوو کرد

سەڵاح