zagros news agency

لە عەنکاوە پێشانگەیەکی وێنەی پۆرترێتی مۆزایک کرایەوە

لە عەنكاوەی هەولێر، پێشانگای هونەری مۆزایك بە ناونیشانی (پارچەی ژیان) بوو، كە بۆ هونەرمەندی دەستڕەنگین (لیلۆ بارزانی) كرابووەوە.

ئەمڕۆ دووشەمم،  سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئامادەی پێشانگاکە بوو، تێیدا هونەرمەند لیلۆ بارزانی دەستەبژێرێكی لە كارە هونەرییەكانی خۆی نمایش كردبوون، كە لە بەردی سروشتی و پارچە شووشە دروستی كردبوون.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر دەستخۆشی لە هونەرمەندی مۆزایك لیلۆ بارزانی كرد، بۆ كردنەوەی پێشانگایکە و نمایشكردنی ئەم تابلۆ جوانانە و هیوای بەردەوامی و داهێنانی زیاتری بۆ خواست.

پێشانگای مۆزایكەکە لە ٤ی ١٠ كراوەتەوە و تا ١٨ی ١٠ی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت و پێشوازیی لە میوانان و هونەرمەندان و هەودارانی ئەم هونەرە دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دانیشتوانی کرماشان و سنە لەسەرەوەی لیستی بێکارانی ئێران دان

سەڵاح

هێزێکی زۆری ئەمنیی لە فڕۆکەخانەی بەغدا و دەوروبه‌ری خراونەتە ئامادە باشییه‌وه‌

سەڵاح

بكوژی هاووڵاتییەكەی هەولێر دەستگیر كرا

یاسین