عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو لە هەندیک پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کردەوەی ئاژاوەگێری بەرانبەر بە هاووڵاتییانی سووری گیراوەتەبەر.
لەم سۆنگەیەوە دوای دەستپێکردنی هەڵـەتێکیه تایبەتدا 474 کەس دەستگیرکران و لەنێو دەستگیرکراواندا 285 کەس پێشینەیان هەبووە لە تاوانەکانی وەک قاچاخچێتی کۆچبەران، ماددەی هۆشبەر، بریندارکردن و دزیکردن.
یەرلیکایا داوای کردووە خەڵک خۆیان لە کەوتنەژێر کاریگەریی ئەم جۆرە ڕووداوانە بپارێزن رێگەی نایاسایی نەگرنەبەر.