zagros news agency

بانكه‌ بازرگانییه‌كان: سبه‌ی ده‌وامی ئه‌و بانكانه‌ی مووچه‌ دابه‌ش، ده‌كه‌ن ئاساییه‌

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان له‌ ڕاگەیەنراوێکدا ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ی پشووی فه‌رمییه‌ به‌ڵام داوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کەئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

ئه‌مڕۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، لە گەڵ ئەوەی سبەی یەکشەممە ٢٠٢٤/٧/٧، پشووی فەرمییە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەلام بەبڕیاری بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری داوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کەئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

دابەشکردنی مووچە بە پێی ئەو خشتەیەی ڕاگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات

سەڵاح

‌تره‌مپ جارێکی تر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران ده‌كات

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەتەوە

سەڵاح