zagros news agency

مه‌سعود پزیشکیان کە كه‌سێكی ریفرۆمخوازه‌ به‌ سەرکۆماری ئێران هه‌ڵبژێردرا

 

لە ئێران پەرلەمانتاری ڕیفۆرمخوازی تەبرێز و وەزیری پێشووی تەندروستی وڵاتەکە، مەسعود پزیشکیان، بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٣،٧ی دەنگەکانی خولی دووهەمی ١٤هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆمار، بووە نۆهەمین سەرکۆماری وڵاتەکە.

گوتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنی سەربە وەزارەتی ناوخۆی ئێران، موحسین ئیسلامی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا بڵاویکردەوە کە کارەکانی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی دووهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆمار کە دوێنێ ئەنجامدرا، تەواو بووە.

ئیسلامی باسی لەوە کرد لە ڕێگەی ئەو سندوقانەی لە نزیکەی ٥٨ هەزار ناوەندی سەرانسەری وڵاتەکە دانرابوون، تێکڕا ٣٠ ملیۆن و ٥٣٠ هەزار و ١٥٧ دەنگ دراوە و، پزیشکیان ١٦ ملیۆن و ٣٨٤ هەزار و ٤٠٣ دەنگی بەدەستهێناوە، بەو پێیەش ڕێژەی سەدا ٥٣،٧ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هەروەها ئیسلامی باسی لەوە کرد کە سەعید جەلیلی موحافزکار ١٣ ملیۆن و ٥٣٨ هەزار و ١٧٩ دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە سەدا ٤٤،٤ی دەنگەکان.

ئاماژە بەوەیش کرا کە ڕێژەی بەشداری لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرکۆماردا سەدا ٤٩،٨ بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ : دەستمان بەسەر گەرووی هورمزدا گرتووە

گوران

ئەمڕۆ ساڵیادی بە پارێزگابوونی دهۆکە

یاسین

سه‌باره‌ت به‌ سوریا ئەردۆغان هۆشداری دایه‌ ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر نەکشێنەوە، دەرنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە

سەڵاح