ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێگه‌وبانی راپه‌ڕین: ئەو هاوڵاتیانەی بە نیازن بچن بۆ سۆران و هه‌ولێر و دهۆك دەتوانن ڕێگەی بەدیل بەکار بێنن

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕێگەو بان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، سبەی ڕێگەی دۆڵی بالیسان لە سێڕیانی زینەتیر تاکو شکارتە دادەخرێت.

یەکشەممە 7ـی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕێگەو بان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕاپەڕین ئاشکرای کردووە، لە بەیانیەوە ڕۆژی دووشەممە  8ـی تەممووزی 2024، ڕێگای دۆڵی بالیسان لە سێڕیانی زینەتیر تاکو شکارتە بە ڕووی شۆفێراندا بەهۆی کاری قیرتاوکردن و فەرشکردنی چینی ستابلایزەر دادەخرێت.

ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتیانەی بە نیازی گەشتکردنن بۆ دەڤەری سۆران، دەتوانن ڕێگەی بەدیلی زینی وەرتی بەکار بێنن، بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆکیش دەتوانن ڕێگەی بەدیلی هیران – نازەنین یاخود ڕێگەی سماقوڵی بەکار بێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر.. تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی به‌ هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد

دڵشاد

ئۆفەرێکی نوێ لە سعودیەوەو بە ریال مەدرید گەیشت

sirwan

430ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت

یاسین