zagros news agency

ئەردۆغان: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا ئاسایی بکەینەوە

 

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئاسایی بکاتەوە وەکو پیشووتر، دووپاتیشیکردەوە کە ڕەنگە بانگهێشتی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا بکات تاوەکو سەردانی تورکیا بکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەکاتی گەڕانەوەی لە بەرلین بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: لەو ساتەدا کە بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا هەنگاوێک بەرەو باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دەنێت، ئێمە دژی ئەو ناوەستین و دەستپێشخەریش دەبین بۆ وەڵامدانەوەی.

گوتیشی: “هیوادارم ئەم بانگهێشتە درێژ بکەینەوە، هیوادارین پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا بگەڕێتەوە هەمان خاڵ کە لە ڕابردوودا هەیانبووە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترەمپ واژۆی لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان تایلاند و کەمبۆدیا کرد

سەڵاح

کۆمپانیای Google کاتی کۆنگرەی دیاری کرد

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

یاسین