zagros news agency

دۆناڵد ترەمپ واژۆی لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان تایلاند و کەمبۆدیا کرد

 

ئەمرۆ یەکشەممە، 26ـ10-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چوارچێوەی گەشتەکەی ئاسیا و دوای گەیشتنی بە مالیزیا، واژۆی لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا کرد.

دۆناڵد ترەمپ، دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات، ڕایگەیاند، “لەماوەی ئیدارەکەمدا، کۆتاییمان بە هەشتەمین جەنگ هێنا”.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی “سەرکەوتوو بووین لە کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان تایلاند و کەمبۆدیا، پیرۆزبایی لە سەرکردەکانی هەردوو وڵات دەکەم بە بۆنەی ڕێککەوتنی ئاشتی.”

ترەمپ ڕوونیشی کردەوە، ئامانجمان وەستاندنی جەنگەکان و بەهێزکردنی ڕێگای ئاشتی و خۆشگوزەرانییە.

ڕێککەوتنەکە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی تایلاند ئانوتین چارنڤیراکویل و سەرۆک وەزیرانی کەمبۆدیا هون مانیت واژۆ کراوە.

ترەمپ بۆ ڕازیبوونی هەردوو وڵات بە ڕێککەوتنی ئاشتی و ڕاگرتنی جەنگ، کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس. هەڕەشەی زیادکردنی باجی لێکردوون.

بڕیارە دۆناڵد ترەمپ لە گەشتەکەی بۆ ئاسیا بەردەوام بێت و دوای مالیزیا سەردانی هەریەک لە وڵاتەکانی ژاپۆن و چین بکات و لەگەڵ سەرۆکی چین شی چینگپینگ کۆببێتەوە و دۆخی بازرگانی نێوانیان تاوتوێ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای شاومی زنجیرە مۆبایلێکی نوێ رادەگەینێت

یاسین

به‌ڤیدیۆ… سوپای ئیسرائیل له‌ باشووری لوبنان زنجیرەیەک تونێلی حزبوڵڵای دۆزیه‌وه‌

سەڵاح

ئۆرکڵ داواکاری کارمەندە دەرکراوەکانی ڕەتکردەوە

یاسین