zagros news agency

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

 

کارنامەی مایک جۆنسۆن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەریخست کە ڕۆژی چوارشەممە لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە واشنتۆن لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا لوتکەی ناتۆ لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت، پشتیوانی لە ئۆکرانیا بابەتێکی سەرەکی لوتکەکە دەبێت، بەلام لە ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، نیگەرانی لە داهاتووی پشتیوانیەکانی ئەمەریکا بۆ کیێڤ هەیە.

جۆنسۆن لە مانگی نیسانی ڕابردوو ڕۆلی هەبوو لە تەرخانکردنی پاکێجێکی هاوکاریی دوولایەنە بە بڕی 95 ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا، ئیسرائیل و تایوان، کە هاوپەیمانەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرێس دژی بوون.

ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوەدا، کە ئەگەر هەڵبژێردرا، بە خێرایی هەنگاو دەنێت بۆ بڕینی هاوکارییەکانی کیێڤ.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوو لە ڕاوێژکارە باڵاکانی ترەمپ پلانێکیان پێشکەش کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ئەویش ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوودا سەرکەوتوو بێت، ئەوە چەک بە ئۆکرانیا نادەن ئەگەر نەچێتە ناو دانوستانەکانی ئاشتییەوە.

ئەمەریکا لە ساڵی 2022ەوە بە بەهای زیاتر لە 50 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەری تازەی کۆمیسیاری باڵای پەنابەران لە عێراق جەختی لە بەردەوامبوونی کارەکانیان لە هەرێم کردەوە

سەڵاح

رۆمانی “بۆرەی قاپلان”ـی عەزیز مەلای ڕەش چاپ كرایەوە

ART

لە وەرتێ کارمەندێکی پڕۆژەی ‘ڕووناکی’ گیانی لەدەستدا

یاسین