zagros news agency

بڕه‌ پاره‌یه‌كی مانگانە وه‌كو به‌خشین بۆ 20 هەزار زیندانی سیاسی و رزگاربووی ئەنفال دابین دەكرێت

وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند كە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی مینحەی ئەو 20 هەزار زیندانی سیاسی و رزگاربووەی ئەنفال بخەنە سەر حكوومەتی فیدڕالی و لە شایستەی مانگانە سوودمەند بن.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە نوێنەری زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال لە ناوچەی گەرمیان و هەڵەبجەی شەهید.

لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ڕێکارەکانی نووسراوی زیندانیانی سیاسی کرا کە هاتۆتە وەزارەتی دارایی و تا ئێستا مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج نەکراوە کە خۆی لە حەوت لیست دەبینێتەوە ژمارەیان زیاتر لە 20 هەزار کەسە.

لەمبارەیەوە وەزیری دارایی رایگەیاند كە وەک هەمیشە خۆی بە خەمخۆر و پشتیوانی زیندانییانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال دەزانێت.

هەروەها بەناوی وەزارەتی داراییەوە هەموو پشتیوانییەکی بۆ داوا ڕەواکانیان دووپات کردەوە و دڵنیای کردنەوە کە بە زووترین کات کارەکانیان لە وەزارەتی دارایی تەواو دەبێت و بە نووسراوی فەرمی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەدەنەوە.

ئاوات شێخ جەناب جەختیشی كردەوە كە لە بەغداش لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبن تا ئەو پۆلە زیندانە سیاسییەش بتوانن لە شایستەی مانگانە سوودمەند ببن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەت پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە  و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد

سەڵاح

زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح

پاپای ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد

سەڵاح