ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حووسییەكانی یەمەن لە بەغدا بارەگا دەكەنەوە

 

حووسییەكانی یەمەن(ئەنساروڵـڵا) بارەگای خۆیان لە عێراق دەكەنەوە، لە 2016وە چەند سەكردەیەكی حوسییەكان لە یەكێك لە هۆتێلەكانی بەغدا نیشتەجێن، ئێستا نووسینگەیان لە گەڕەی جادریە لە بەغدا كردەوە.

دەزگاكانی راگەیاندنی عێراق، دوو رۆژە هەواڵی ئەوە بڵاو دەكەنەوە، حوسییەكانی یەمەن( ئەنساراوڵـڵا) بارەگا لە بەغدا كردووەتەوە.

بەو گوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراونەتەوە، بارەگاكە لە گەڕەكی جادریە لە بەغدا، شوێنەكە نزیكە لە ناوچەی سەوز، بارەگای زۆربەی حزبە لەو ناوچەیە.

ئەبو ئیدریس شەریفی، نوێنەری حووسییەكانە لە عێراق و لە 2016وە لە بەغدایە، بەڵام لە هۆتێل دەمانەوە، ئێستا بە فەرمیی شوێنێكیان گرتووە.

هێزە ئەمنییەكان ئامادە نین، زانیاری لەبارەی ئەو پرسەوە بدەن، تەنیا راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوای كردووە ناوی بڵاو نەكرێتەوە، رایگەیاندووە، ئەوە نوسوینگە نییە، بەڵكو پێشتر ئەوانە لەهوتێلەكان دەمانەوە و ئێستا بارەگیان كردووەتەوە.

ئەبو ئیدریس شەریفی، شەممەی رابردوو، سەردانی بارەگای حەشدی شەعبی كردووە، ڤیدیۆیەكی تۆمار كردووە و سوپای حەشدی شەعبی دەكات.

ئەوە لە كاتێكدایە، لە ماوەی رابردوو ئەوە راگەیاندرا، حەماس بارەگای خۆی لە بەغدا دەكاتەوە، بەڵام حكوومەتی عێراق، رەتی كردەوە ئەو بابەتە راست بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە

یاسین

ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی

یاسین

رەخنەی توند تاڵیبان دەگیرێت، یاساکان سەرکوتکارییەکی بێهاوتای نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکەن

سەڵاح