ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-07-2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە؛ لە بڕگەی یەکەمدا، پرسی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکات.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ژمارە دووی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی دەروازە سنوورییەکان تاوتوێ دەکرێت.