zagros news agency

داهاتووی دێنزێل دامفرێز لەگەڵ ئینتەر میلان یەکلایی دەبێتەوە

 

 

بە گوێرەی نوێترین هەواڵی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دەربارەی دامفرێزی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلان سەبارەت بە مانەوەی یان ڕۆیشتنی لەو یانەیە چەند شتێکی نوێی خستۆتە ڕووی خوێنەر و باسی لەوە کردوە ئینتەر ناویەوێ ئەو یاریزانە یانەکە بەجێـبـێـڵـێ.

 

بارسێلۆنا دەمێکی زۆرە حەوداڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە هۆڵەندیەیە بەڵام ئینتەر لە نوێترین کاریدا بۆ ڕێگری ڕۆیشتنی دامفرێز کەوتۆتە گفتوگۆی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی و تەنانەت ئامادەیە شارەی کاپتنی و چەندان مەرج لەبەرژەوەندی یاریزانەکە دابنێ بۆ مانەوەی لە ئینتەر میلان.

 

وەرزی ڕابردوو دامفریزی تەمەن 29 ساڵ لەگەڵ ئینتەر ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لەکۆی 45 یاری بەشداری کرد و 11 گۆڵی تۆمار کرد،کە لەگەڵ ئەوەشدا دایم هاوکارێکی گەورە بووە بۆ ئاست بەرزی ئینتەر ئێستاش بارسێلۆنا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو یاریزانە

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو شوفێر پێنج ملیار لیرەی سوورییان لەنێو بارهەڵگرێكدا شاردبووەوە، ده‌ستگیر كران

سەڵاح

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: لەم مانگەوە پارەدان بۆ بەشەخۆراکی مانگانە تەنیا ئەلیکترۆنی دەبێت

یاسین

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی 17 چەکداری پەکەکە و یەپەگەی راگەیاند

سەڵاح