ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا لەدوا خولەکەکان هۆڵەندای ناردە ماڵەوه و گەیشتە یاری کۆتایی

لە دووەم یاری پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئینگلتەرا بەرامبەر یەکتر یارییانکرد.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی یارییەکە بە ڕیمۆنتادا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە هۆڵەندا بهێنێت.

 

لە گێمی یەکەمدا هەردوو لا دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لە سەرەتاکانی یارییەکە و لە خولەکی 7دا هۆڵەندا دەستپێشخەری کرد و گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان سیمۆنس تۆمارکرد،

ئینگلتەرا بەوە ڕازی نەبوو هەوڵەکانیان چڕکردەوە تا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و هاری کەین لە خولەکی 18 بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.

 

لە گێمی دووەم، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەردەوامبوو لە ئاستە بەرزەکەیان و کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای ئەوان بوو، هەروەها چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و لە گۆڕانکاریێکی سەرکەوتووی ساوسگەیتدا یاریزان ئوڵی واتکینس دوای دە خولەک لە یاریکردنی توانی لە خولەکی یەکی زیادکراوی ئەو گێمەدا گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی شێرەکانی ئینگلتەرا تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاری کۆتایی ڕووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە و هۆڵەنداش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە باکووری کوردستان کۆنسێرتی هونەرمەند خەجێ هەڵوەشایەوە

یاسین

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی کەمی تۆمارکردوە

یاسین