ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ هه‌وڵێكی كوشتندا، تره‌مپ، بریندار بوو

 

دوێنێ شەممە، 13ی تەممووز نزیک کاتژمێر7:00ـی ئێوارە، لە شاری بەتڵەری ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمەریکا تەقە لە دۆناڵد ترەمپ کرا، لە کاتێكدا خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرقاڵی قسەکردن بووە بۆ هەوادارانی و لە ئەنجامدا بریندار بوو.

دوای ئەوەی لە ویلایەتی پێنسلڤەینیای ئەمەریکا تەقەی لێ کرا، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، پەیامێکی لە تۆڕی “زە تروس” بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سەرباری سوپاسکردنی هێزە ئەمنییەکان و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو کەسەی لە ڕووداوەکەدا کوژرا، بەڵام جێگەی سەرسوڕمانە کاری وا لە ئەمریکا ڕوودەدات.

سەبارەت بە ڕووداوەکە ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە “گولـلەکە پێستی بەشی سەرەوەی گوێی ڕاستی بڕیوە، لەو کاتەدا هەستی بە شتێکی نامۆ کردووە و خوێنی زۆر لێ هاتووە. دواتر زانیویەتی تەقەی لێ کراوە”.

تڕەمپ جەختیشی لەوە کردووەتەوە، “هیچ زانیارییەک سەبارەت بە تەقەکەرەکە لەبەردەستدا نییە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لافاو لە ئەرزڕۆمی تورکیا زیانی زۆری لێکەوتەوە

سەڵاح

بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان دابەش دەکرێت

یاسین

بەغدا… کۆنفرانسێک بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەڵاح