zagros news agency

ئەوەی تەقەی لە ترەمپ کرد گەنجێکی تەمەن 20 ساڵانە

سەرچاوەکان بە ڕۆژنامەی ‘واشنتۆن پۆست’یان ڕاگەیاند، ئەو چەکدارەی هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای داوە، ناوی تۆماس ماتیۆ کرۆکسە و تەمەنی 20 ساڵ بووە.

کروکس، خەڵکی شاری بێتڵ پارکە لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە شاری بەتلەر، لەدووری 130 مەتر تەقەی لە دۆناڵد ترەمپ کرد، لەوکاتەی ترەمپ وتاری بۆ جەماوەرەکەی دەدا، کە فیشەکەکە بەرگوێی کەوت و بریندار بوو.

تا ئێستا ڕوون نییە کە بۆچی کرۆکس تەقەی لە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا کردووە.

ئێف بی ئای، هەوڵدەدات ناسنامەی تۆمەتبارەکە لە ڕێگەی بایۆمەتری و DNA پشتڕاست بکاتەوە، وەک کیڤن ڕۆجیک، بریکاری تایبەت و بەرپرسی  ئێف بی ئای لە پیتسبورگ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەزگاکە کاردەکات بۆ دیاریکردنی ناسنامەی چەکدارەکە لە ڕێگەی ئەنجامدانی بایۆمەتری چونکە تۆمەتبارەکە ناسنامەی پێنەبووە.

گوتیشی: ئێستا سەیری وێنەکان دەکەین، هەوڵدەدەین دی ئێن ئەی بپشکنین و پشتڕاستکردنەوەی بایۆمەتری وەربگرین.

هەروەها دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕوودانی تەقەکردنەکە دەکەن، لەنێویاندا ڕاپۆرتی شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە چەکدارەکەیان بینیوە کە سەرکەوتووەتە سەر سەربانی کارگەیەک لەو شوێنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك كۆماری لوبنان لە واشنتن؛ پلانێکی نوێ بۆ چەکداماڵینی حیزبوڵڵا دەخاتە بەردەم تره‌مپ

سەڵاح

هۆشداری لە لەنێوچوونی سیستمی تەندروستی غەززە دەدرێت

یاسین

بانکی ناوەندی لە ڕوویەکی دیکەوە بەرەنگاری سپیکردنەوەی پارە دەبێتەوە

سەڵاح