zagros news agency

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 34 پاسەپۆرتی ساختەی پێبووە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە، دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد، کە یەکێکیان لە بەغدا بووە و 34 پاسپۆرتی ساختەی پێبووە، هەروەها دەست بەسەر چەکێکی زۆر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان داگیراوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند، “مەفرەزە هاوبەشەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و خاڵە ئەمنییە کاتییەکان لە بەری کەرخ و ڕەسافە جێگیرکراون، ژمارەیەک تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا تۆمەتبارێک کە 34 پاسەپۆرتی ساختەی پێبووە“.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارانی دیکە کە بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون وەکو تاوانکردن، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، هەروەها دەست بەسەر 6 دەمانچە و 5 تفەنگ و 4 نارنجۆکی دوکەڵیدا گیراوە، لەگەڵ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بێ مۆڵەت و ژمارەیەک ویل و ماتۆڕسکیلی نایاسایی.”

ئەوەش هاتووە، دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و ئامێری بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، جگە لە دەرمانە بەسەرچووەکاندا گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لەم شارۆچکەیە پشووی فەرمی راگەیندرا

یاسین

جێنیفەر لۆپێز: تەمەن و قسەی خەڵک ناتوانن خەونی دەرهێنانم لێ زەوت بکەن

ART

25 وڵات خزمەتگوزاریی پۆستە و گەیاندنیان بۆ ئەمەریکا ڕاگرت

سەڵاح