zagros news agency

تۆمەتبارێكی مەترسیدار دەستگیركرا 42 ئافرەتی كوشتووە

 

پۆلیسی وڵاتی كینیا ئەمڕۆ دووشەممە دەستگیركردنی یەكێك لە مەترسیدارترین تۆمەتبارەكانی راگەیاند كە 42 ئافرەتی كوشتبوو، دوای كوشتنیش قوربانییەكانی پارچە پارچەی كردوون و لەنێو عەلاگەی زبڵ و خاشاك فڕێی داون.

تۆمەتبارەكە ناوی كۆلینز خالوشا تەمەن 33 ساڵە و خەڵكی نایرۆبی پایتەختی كینیایە، شەوی رابردوو لە كاتی چوون بۆ كافتریایەك بۆ بینینی یاریی كۆتایی جامی یۆرۆی 2024، لەلایەن پۆلیس دەستگیركراوە.

پۆلیسی كینیا رایگەیاند كە تۆمەتبارەكە كێشەی دەروونی و عەقڵی هەیە و كەسێكی مەترسیدار و بێ بەزەییە، تەنانەت هەڵسوكەوتی وەك ئاژەڵ و خوێنمژەكانی لێ هاتووە.

راشیگەیاند كە تۆمەتبارەكە لە ساڵی پارەوە دەستی بە ئەنجامدانی تاوانەكانی كردووە و تا كاتی دەستگیركردنی 42 ئافرەتی كوشتبوو، یەكەم قوربانیش خێزانی خۆی بووە كە دوای خنكاندنی، پارچە پارچەی كردووە و لەنێو عەلاگەی زبڵ و خاشاك فڕێی داوە.

لەنێو ماڵی خالوشا كە تۆمەتبارە مەترسیدارەكەیە، ژێرزەمینەك دۆزراوەتەوە كە پێدەچێت كاری پارچە پارچەكردنی جەستەی ئافرەتەكانی تێدا ئەنجام دابێت.

پۆلیسی كینیا ئاشكراشی كرد كە لەو 42 قوربانییە، تا ئێستا تەرمی تەنیا 9 ئافرەتیان دۆزیوەتەوە كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 30 ساڵ دەبێت، سەرجەم تەرمەكانیش لە شوێنی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك دۆزراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی كوردستان

یاسین

سوپای لوبنان ڕەتیکردەوە لە خاڵە سنووریەکان کشابێتەوە

یاسین

ئەڵمانیا پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی خۆبەخشانەی پەسەند کرد

سەڵاح