zagros news agency

یەک لەسەر چواری عێراقی کێشەی شوێنی نێشتەجێ‌بوونیان هەیە

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند یەک لەسەر چواری دانیشتوانی عێراق لە خانووی کرێ یان شوێنی نیشتەجێبوونی نەگونجاودا دەژین.

فازڵ غراوی، سەرۆکی ئەم ناوەندە دەڵێت؛ هەرچەندە حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە چەند هەوڵێکی هەبووە، بەڵام تائێستاش پێویستی بە چوار ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوونە بۆئەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون لە وڵاتەکە چارەسەر بکرێت.

بەپێی داتاکانی نێوەندی ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق؛ بەغداد لەو پارێزگایانەیە کە زۆرترین ژمارەی کرێنشینی هەیە، دوای ئەو نەینەوا و لە پلەی سێیەمیشدا پارێزگەی بەسرە دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

زەیدی بۆ یەکلاکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان پەیوەندی به کوتلە سیاسییەکانەوه دەکات

سەڵاح

رێگەیەکی سەرەکی لە گەرمیان قیرتاو دەکرێت

یاسین