zagros news agency

لە ماوەی شەش مانگدا سەدان پێشلکراویی مافی مرۆڤ کراون

 

لقی دیاربەکری کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە سێ هەزار و 895 پێشێلکاری لە بەشی باکوری کوردستان تۆمار کراوە.

ڕومەیسا دەنیز کایا، جێگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، ڕاپۆرتی شەش مانگ پێشێلکاری ئاشکرا کرد و ڕایگەیاندووە، هەموو پێشێلکارییەکان بەهۆی پرسی چارەسەرنەکراویی کوردەوە دەکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە باکووری کوردستان هەزار و 164 کەس بەهۆی دەربڕینی بیروبۆچوونیانەوە دەستبەسەر کراون لە ئەوانە 88 کەسیان منداڵن. هەروەها هێرش کراوەتە سەر ٥٢٧ ماڵ و  لێکۆڵینەوە لە ٥٢٠ کەس کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لە زیندانەکاندا ٣ زیندانی بەهۆی نەخۆشیەوە گیانیان لەدەست داوە، ٢ زیندانی خۆیان کوشتووە.

لە ماوەی شەش مانگدا 44 چەکداری پەکەکە و 21 سەرباز و پۆلیسی سوپای تورکیا و 65 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 137 کەسیش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا دەیەوێت بۆندی ئەستێرەیەکی نوێ بکاتەوە

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: پێویستە حکوومەتی فیدراڵ پابەند بێت بە خەرجکردنی هەموو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان

دڵشاد

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووەكان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كرد

سەڵاح