ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حوسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشەی كرایه‌ سه‌ر پایته‌ختی ئیسرائیل راگه‌یاند

 

حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەمەن، بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشەی ڕۆژی هەینی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە سەر تەلئەڤیڤ ڕاگەیاندووە.

باسیان له‌وه كرد، ئەو هێرشە ” لە کردە لەشکرییەکانیاندا دژ بە ئیسرائیل قۆناغێکی نوێیە.”

لەو هێرشەدا یەک کەس کوژراوە.

وتەبێژی حوسییەکان، لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا نوسیویە “فڕۆکەیەکی نوێی بێ فڕۆکەوان بەکارهێنراوە لەو هێرشەدا بۆسەر تەلئەڤیڤ کە توانای هەیە سیستەمەکانی دوژمن بۆ بەرەنگاربوونەوە بەبێ هیچ کێشەیەک تێبپەڕێنێت.”

حوثییەکان ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەیان ناو ناوە، یافا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی حوسییەکاندا هاتووە “ئەو هێرشە کراوەتە سەر یەکێک لە ئامانجە گرنگەکان لە ناوچەی یافای داگیرکراو، کە ئێستا بە تەلئەڤیڤی ئیسرائیل ناسراوە و هێرشەکەش سەرکەوتووانە ئامانجی خۆی پێکاوە.”

کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن، کاتژمێر 3 و 12 خولەکی بەرەبەیانی هەینی بە کاتی ئیسرائیل، تەقینەوەیەک ڕوویداوە لەناو باڵەخانەیەکی ئاپارتمێندا لە تەلئەڤیڤ و یەک کەس کوژراوە و 4 کەسی تریش بریندارن.

لەشکری ئیسرائیل دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان، ئەو تەقینەوەیە لە ئاکامی “تەنێکی فڕیو بووە”

کاربەدەستێکی لەشکری ئیسرائیل، بەو مەرجەی ناوی نەهێندرێت بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە “درۆنێکی زۆر گەورە بینراوە بەڵام دەستبەجێ زەنگی ئاگادارکردنەوە لێنەدراوە بەهۆی هەڵەی کەسێکەوە.”

پێشتر، حوسییەکان ڕایانگەیاندبوو “تەلئەڤیڤ دەکەنە ئامانجی سەرەکییان.”

ئەو ڕاگەیاندنەشیان پاش چەندان مانگی هێرشەکانیان بووە بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و لە کەنداوی عەدەن.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار سەربازی ئیسرائیل کوژران و ئەفسەرێک و سەربازێکی دیکە بەسەختی برینداربوون

سەڵاح

یەکێتیی ئەوروپا لە بەرنامە‌ی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانە

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە هەموو پێکهاتەکان بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی سووریا بکەن

یاسین