zagros news agency

دیگۆ کۆستا لەیارییەکی خێرخوازی شەڕێکی گەورەی نایەوە

 

دوێنێ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا  یاریگای ستانفۆرد برێدج میوانداری یاریەکی خێرخوازی دۆستانەی کرد لەنێوان ئەفسانەکانی لیڤەرپول و چێڵسی،کە کۆمەڵێک ئەستێرەی هەردوو یانە ئامادە بوون دیارترینیان ئیدین هازارد و جۆن ئۆبیمـیـکێـڵ و دیگۆ کۆستا بوون.

 

ئەوەی جێگای مشتومڕێکی زۆر بوو کردارەکانی دیاگۆ کۆستا بوون،کە ئاژاوەیەکی لەنێو یاریگا دروست کرد و بەتوندی چەند جارێک لە مارتێن شکرتێڵی یاریزانی لیڤەرپولیدا و یاریزانان و ناوبژیوان کەوتنە نێوانیان،کە بووە هۆی ناڕەزایەتیەکی زۆری هاندەرانی هەردوولا بەتایبەت هاندەرانی لیڤەرپول.

 

دیگۆی کۆستای تەمەن 37 ساڵ لەڕابدوودا یەکێک بوو لە گۆڵکارە دیارەکانی جیهان و لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید و چێڵسی ساڵانی ئەوپەڕی درەوشانەوەی بووە و توانیوەیەتی پریمەرلیگ و خولی ئیسپانی و چەندان نازاناوی دیکە بباتەوە لە کاروانی یاری کردنی و هەمیشە کەسایەتیەکی توندڕەوی هەبووە لەنێو یاریگادا و دواجار لە ساڵی 2024 کۆتایی بەکاروانی وەرزشی هێنا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی ڕادەسپێرێت پێداچوونەوە بەو بڕیارانەدا بکرێت کە کاریگەرییان لەسەر بازاڕی عێراق هەبووە

یاسین

گروپێکی سەر بە پەیەدە نووسینگەی پارتی دیموکراتی سووریا لە قامیشلوویان سووتاند

یاسین

ئاسایشی هەولێر سیناریۆی ڕوداوێکی کوشتن ئاشکرا دەکات

یاسین