موسیم سافی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ساڵی داهاتوو سێ فڕۆکەخانەی دیکەی نێودەوڵەتی لە موسڵ، کەربەلا و ناسرییە دەکرێنەوە.
سافی گوتی: دروستکردنی فڕۆکەخانەی کەربەلا بە کۆمپانیایەکی بەریتانیایی دراوە و تێچووەکەی نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە و ساڵانە توانای پێشوازیکردن لە ٦ ملیۆن گەشتیاریی دەبێت. ئەمەش زۆرترینە لەسەر ئاستی عێراق.
دروستکردنی فڕۆکەخانەی ناسڕیەش بە دوو کۆمپانیای تورکی و چینی دراوە، کارکردن لەو سێ فرۆکەخانەیە بەردەوامە.
