zagros news agency

لە بەغدا كەسێك بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دەدۆزرێتەوە

 

لە بەغدا، تەرمی كەسێك لەناو ماڵەكەی خۆیدا بە كوژراوی دۆزراوەتەوە، براكەی و مامی لەلایەن هێزە ئەمنییەكان راگیراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 22/7/2024، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاندووە، تەرمی كەسێك لەناو ماڵی خۆیدا لە بەغدا دۆزراوەتەوە.

ئاماژە بەوە دراوە، لە كاتی گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان بە ماڵەكە دەمانچە و چەقۆ لە شوێنی رووداوەكە بووە.

هاوكات هێزە ئەمنییەكان گومانی ئەوەیان كردووە، رووداوەكە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە بووبێت، بۆیە برای كوژراوەكە و مامیان راگرتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشداریکردنی ئێران لە داڤۆس هەڵوەشایەوە

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەمریکا دەبێت قەرەبووی زیانەکانی شەڕی ١٢ ڕۆژە بکاتەوە

سەڵاح