ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، سوپای تورکیا هیزی سەربازیی نوێی گەیاندە گوندەی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەم هێزە سەربازیە لە 6 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی پێک هاتووە.
تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٢٦ زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەربازیی لە سووریا جێگیر کردووە.
هاوکات لەگەڵ ناردنی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان، هاوپەیمانانی دژی داعشیش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا چەک و تەقەمەنیی زیاتریان ڕەوانی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کرد.

هەواڵی داهاتوو